بۆ خه‌رجكردنی پاره‌ی جووتیارانی هه‌رێم، ده رۆژ مۆڵه‌ت دراوه‌ته به‌غدا
(نه‌جیبه نه‌جیب) ئه‌ندامی فڕاكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق گوتی "له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا بڕیار درا، له‌ماوه‌ی ده رۆژدا پاره‌ی كڕینی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج بكرێت، ئه‌وه‌ش بۆ كڕینی به‌رهه‌می جووتیارانی هه‌رێم له دووساڵی رابردوودا.''
(نه‌جیبه نه‌جیب) ده‌ڵێ "ئه‌گه‌ر له‌وماوه‌یه‌دا پاره‌ی جووتیارانی هه‌رێم خه‌رج نه‌كرێت، له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه، ئه‌وا بڕیار دراوه (حه‌یده‌ر عه‌بادی) سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و وه‌زیرانی په‌یوه‌ندار و سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی عێراق بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌كرێن بۆ لێپرسینه‌وه و، هۆكاری نه‌دانی پاره‌ی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان.''
PDK.info
