خاچی سوور: چاوه‌ڕوانده‌كرێت نزیكه‌ی ملیۆنێك كه‌س له موسڵ ئاواره بن
هێزه‌كانی سوپای عیراق كه له‌لایه‌ن ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه پاڵپشتی ده‌كرێن ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی خۆی له دژی داعش چڕتركردووه‌ته‌وه و به‌مه‌ش پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیانی موسڵ ئاواره بن كه به‌دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری عیراق و گه‌وره‌ترین شاری ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش داده‌نرێت.
لیژنه‌كه كه باره‌گاكه‌ی له شاری جنێف-ی سویسرایه رایگه‌یاندووه، نزیكه‌ی ملیۆنێك هاوڵاتی ناچار ده‌بن له چه‌ند هه‌فته یان چه‌ند مانگی داهاتوودا ناوچه‌كانی خۆیان جێبهێڵن و كیشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی مرۆیی دروست بێت.
رێكخراوه‌كه راشیگه‌یاندووه، 10 ملیۆن عیراقی پێویستیان به‌پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی هه‌یه له‌وانه سێ ملیۆن ئاواره‌ی ناوخۆیی و پێشبینی زیاتربوونی ئه‌و ژماره‌یه‌ش ده‌كه‌ن.
رۆبه‌رت ماردینی به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆسه‌كانی خاچی سوور له رۆژهه‌ڵاتی خواروو ناوه‌ڕاست رایگه‌یاند "پێویسته خۆمان بۆ خراپترین دۆخ ئاماده‌بكه‌ین. له‌وانه‌یه سه‌دان هه‌زار كه‌س له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا ناوچه‌كانی خۆیان جێبهێڵن و پێویستیان به یارمه‌تی ده‌بێت".
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه رێكخراوه‌كه هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی 17.1 ملیۆن فره‌نك-ی سویسری ده‌دات بۆ به‌رنامه‌كانی له عیراق كه به‌سێیه‌م گه‌وره‌ترین به‌رنامه‌ی ئه‌و رێكخراوه داده‌نرێت له سه‌ر ئاستی جیهان و كه كۆی گشتی بودجه‌ی ئه‌و رێكخراوه ده‌كاته 137 ملیۆن فره‌نك-ی سویسری (140.8 ملیۆن دۆلار).
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ گه‌وره‌ترین ئۆپه‌راسیۆنی هاوكاریكردن بۆ ئه‌مساڵ و هه‌ست به نیگه‌رانی ده‌كات كه ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتیان موسڵ دوورده‌كه‌ونه‌وه له‌و ناوچانه‌ی سوپای عیراق هه‌وڵده‌دات پێشڕه‌وی تێدابكات و ئه‌و كه‌سانه‌ش پێویستیان به شوێنی نیشته‌جێكردن و ئاو و خۆراك و پێداویستییه‌كانی تری ژیان هه‌یه.
خه‌ندان-
