مەرجەعێكی ئایینی عێراق داواكارە پێشمەرگە رۆڵی سەرەكی لە ئازادكردنی موسڵ هەبێ
محەمەد تەقی رایگەیاند كە پێویستە بۆ كۆتایی هێنان بە زوڵم و زۆریی داعش؛ هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان؛ هاوشانی هێزە عێراقییەكان رۆڵێكی كاریگەریان لە شەڕی رزگاركردنەوەی موسڵدا هەبێت؛ بەوەی كە هێزێكی رێكخراو و تێكۆشەرن.
مەرجەعە ئاینیەكەی عێراق دەشڵێ پێویستە لایەنەكان ناكۆكییەكانیان وەلاوە بنێن و بیر لە رزگاركردنی خەڵكی عێراق و سوریا لە دەستی دڕندەیی داعش بكەنەوە.
پێشتر وەزیری بەرگریی عێراق لە ئەمەریكا رایگەیاند رێگە بەبەشداریكردنی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان نادەن بەشداری لە شەڕی رزگاركردنەوەی شاری موسڵدا بكەن و ئەمەش كاردنەوەی توندی گەورە بەرپرسانی سیاسی و ئەمنیی هەرێمی كوردستانی لێ كەوتەوە.
باسنيوز
