ئێران به‌شه كاره‌بای عیراقی بڕی
وه‌زاره‌ته‌كه دوێنێ چوارشه‌ممه له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، بڕینی كاره‌با له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه له‌ڕێگه‌ی هێڵی وزه‌ی كاره‌بای (خوره‌مشه‌هر-به‌سره) (كه‌رخه – عه‌ماره) "به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت بووه"، له‌لایه‌ن لایه‌نی ئێرانییه‌وه.
وه‌زاره‌تی كاره‌بای عیراق ده‌ڵێت، به‌هۆی بڕینی ئه‌و بڕه كاره‌بایه‌وه، ژماره‌یه‌ك له وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنان له پارێزگای به‌سره له‌كاركه‌وتوون.
قاسم فه‌هداوی وه‌زیری كاره‌بای عیراق، تیمه ئه‌ندازیاری و ته‌كنییه‌كانی گواستنه‌وه‌و به‌رهه‌مهێنانی له پارێزگاكانی باشور راسپاردووه، چاره‌سه‌ری كێشه‌كه بكه‌ن تا یه‌كه‌كانی به‌رهه‌مهێنان دوباره به‌گه‌ڕبخرێنه‌وه.
بڕینی كاره‌با له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه له‌كاتێكدایه، عیراق دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر (100) ملیۆن دۆلاری راده‌ستی لایه‌نی ئێرانی كرد، له‌كۆی (700) ملیۆن دۆلار قه‌رز، له‌گه‌ڵ پێدانی گره‌نتی سیادی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بۆ پێدانی ئه‌و بڕه قه‌رزه‌ی كه ماوه.
خه‌ندان-
