ئه‌یاد عه‌للاوی: ھێچ ده‌وڵه‌تێک له عێراقدا نه‌ماوه
به‌پێی ھه‌واڵێکی ماڵپه‌ری "العرب الجدید"، ئه‌یاد عه‌للاوی ڕایگه‌یاندووه، ئێران خاوه‌ن ھه‌ژموونێکی گه‌وره‌یه له عێراقدا و ھه‌ست به ھاوسوزی حکومه‌تی عێراق بۆ تاران ده‌کرێ ئه‌ویش به‌ھۆی په‌یوه‌ندیه دیرینه‌کانیانه‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، ئێران ده‌ستنیشانی ده‌کات کێ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بێت، ھه‌ر ڤیتوی ئێرانیش بووه وایکردووه جارێکی دیکه پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران وه‌رنه‌گرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به ڕۆڵی حه‌شدی شه‌عبیش، ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆکی ئیتیلافی نیشتمانی ڕایگه‌یاندووه، ھێچ ده‌وڵه‌تێک له عێراقدا نه‌ماوه، ئه‌وه‌ی ھه‌یه بریتیه له ئاژاوه‌گێڕی بۆ چاره‌سه‌ری ھه‌ر پرسێک، عێراقییه‌کان ده‌ڕۆنه لای حه‌شدی شه‌عبی یان باڵیوزخانه‌ی ئه‌مریکا یان باڵیوزخانه‌ی ئێران چاره‌سه‌ری ده‌که‌ن.
العرب الجدید-
