عه‌بادی و جبوری له سه‌ر تێپه‌ڕاندنی "یاسا گرنگه‌كان" له په‌رله‌مان رێككه‌وتن
ئه‌مڕۆ عه‌بادی له نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی پێشوازی له سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد‌و هه‌ر دوولا سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراقیان له شه‌ڕی داعش به‌رزنرخاند.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی عه‌بادی له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند: سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رێككه‌وتوون كه كاربكرێت بۆ تێپه‌ڕاندنی "یاسا گرنگه‌كان" له په‌رله‌مان، كه پهسهندنهكردنیان بووه‌ته رێگر له به‌رده‌م حكومه‌ت بۆ پێشكه‌شكردنی پرۆژ خزمه‌تگوزارییه پێویسته‌كان بۆ گه‌لی عیراق.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش كراوه‌ته‌وه تاوه‌كو ئاواره‌كان بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا عه‌بادی و جبوری به‌گرنگییه‌وه باسیان له‌و هه‌نگاوانه كردووه، كه له پێناو جێبه‌جێكردنی چاكسازی و ئاشته‌وایی نیشتیمانی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و دووباره بنیادنانه‌وه دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت نراون و به‌پێویستیان زانیوه كه سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌ستی هاوهه‌ڵوێستبن.
خه‌ندان-
