مالیكی داواى گێڕانه‌وه‌ى ئه‌و پاره دزراوانه ده‌كات كه براونه‌ته ده‌ره‌وه
نورى مالیكی، سه‌رۆكى پێشووى دوو ویلایه‌تى حكوومه‌تى عێراقی فیدڕاڵ، راى گه‌یاند :" رێكارى راسته‌قینه بۆ به‌گژدا چوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى، ده‌بێت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و ده‌سته ئابوورییانه ده‌ست پێ بكات، كه گه‌نده‌ڵه‌كان پێكیانهێناوه".
داواشى له ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراق كرد، ئه‌و پارانه بگه‌ڕێننه‌وه كه دزه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه.
مالیكی، پرسیارى ئه‌وه‌ش ده‌كات: كێ شایه‌ت و ئه‌و كه‌سانه ده‌پارێزێت، كه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه له تاوانى گه‌نده‌ڵى و به‌رتیل وه‌رگرتنى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه میلیشیا و چه‌ته‌كان ده‌یانپارێزن.
نورى مالیكی، كه له ساڵى 2006 تا 2014 سه‌رۆكى دوو كابینه‌ى حكوومه‌تى عێراقی فیدڕاڵ بوو، تۆمه‌تباره به‌وه‌ى له سه‌رده‌مى ئه‌ودا زۆرترین گه‌نده‌ڵى كراوه‌و زیاتر له 300 ملیار دۆلار له سامانى گشتى، براوه‌ته ده‌ره‌وه، به‌م دواییانه‌ش لیژنه‌ى ده‌ستپاكى په‌رله‌مان، له ژێرخانێكدا له به‌یرووت، ده‌ستى به‌سه‌ر 6 ملیار دۆلار له پاره‌ى عێراقدا، گرت.
باسنيوز
