داعش بیره نه‌وته‌كانی گه‌یاره ئاگر تێبه‌رده‌دات
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌حمه‌د جبوری له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتار محه‌ممه‌د نوری عه‌بدره‌به وتی، ئێمه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له‌وه‌ی ناوچه‌كانی گه‌یاره به‌زووترین كات رزگار بكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی گه‌مارۆدراوی لێیه و له‌ئێستادا خۆراكیان پێ ناگات، وتیشی، چه‌كدارانی داعش بیره نه‌وته‌كانی گه‌یاره‌یان گڕ تێبه‌رداوه و سوتاندویانن و چڕه دووكه‌ڵ داده‌به‌زێته سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه.
جبوری داوای له فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و ئه‌و هێزه گه‌مارۆی شاره‌كه‌ی داوه، كرد، به‌فریای هاوڵاتیان بكه‌ون و به‌شه‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌كان رزگار بكه‌ن.
لای خۆیه‌وه، په‌رله‌مانتار محه‌ممه‌د نوری عه‌بدره‌به، وتی، ئه‌و ره‌وشه‌ی له گه‌یاره هه‌یه پێویستی به لیژنه‌یه‌ك هه‌یه به‌دواداچوونی بۆ بكات، چونك ئێمه له‌رده‌م ئاواره‌بوونی 20 هه‌زار بۆ 30 هه‌زار كه‌س داین، وتیشی، حكومه‌تی توانای حه‌وانه‌وه‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌ی نییه.
هێزه ئه‌منییه‌كان له پرۆسه‌كانی خۆیان بۆ رزگاركردنی هه‌ردوو شارۆچكه‌ی گه‌یاره و شه‌رگات به‌رده‌وامن، توانیویانه ناوچه‌یه‌كی زۆر رزگار بكه‌ن ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئاواره‌بوونی خه‌ڵكێكی زۆر له‌هه‌ردوو شارۆچكه‌كه بۆ ناوه‌چه‌یه‌كی سه‌لامه‌ت تر.
سۆمه‌ریه نیوز-
