ئۆجەلان: مالیكی دەیەوێت لایەنە كوردییەكان لێك جیا بكاتەوە

ئۆجەلان: مالیكی دەیەوێت لایەنە كوردییەكان لێك جیا بكاتەوە
سیاسەتمەدارێكی كورد ڕایگەیاند، "نووری مالیكی" دەیەوێت لایەنە كوردییەكان لێك جیا بكاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو كەسە سەرچاوەی كێشەكان و دووبەرەكیی نێوان لایەنە سیاسییەكانە، هەر لەوەتەی هەبووە دژی كورد بووە، وتیشی، ده‌بوو پێیان بوتایه‌ بچێت بۆ هه‌ولێر چونكه‌ ناوه‌ندی بڕیار له‌وێیه‌.

عوسمان ئوجەلان، رایگه‌یاند، "نووری مالیكی" ئەگەر نیەتێكی خراپی نەبووایە، پێویست بوو یەكەم جار سەردانی هەولێر بكات، چونكە ناوەندی بڕیاردان لە هەولێرە، نەك لە سلێمانی، بۆ ئەوەی نیەتەكەی بەدەر بكەوێت بۆ چی هاتووە.

وتیشی، دەبووایە ئەو هێزانەی لەگەڵ "مالیكی" كۆبوونه‌وه‌ باسیان لەوە كردبایە كە ناوەندی بڕیار لە هەولێرە، بۆیە ئەگەر هیچ شتێكت هەیە دەبێت سەردانی هەولێر بكەیت، پاشان بچیتە سلێمانی.

ئۆجەلان گوتیشی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی "نووری مالیكی" نەهاتە هەولێر، دیاره‌ بۆ تێكدان و دووبەرەكی هاتووە و دەیەوێت لایەنە كوردییەكان لێك جیا بكاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو كەسە سەرچاوەی كێشەكان و دووبەرەكیی نێوان لایەنە سیاسییەكانە، هەر لەوەتەی هەبووە دژی كورد بووە، بۆیە دەڵێم، هاتنی ئەو کابرایە بۆ سلێمانی هیچ خێرێکی تێدا نییە.
Top