فوئاد مەعسووم داوادەکات قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی شه‌هیدان پەلەی لێبکرێت
بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتی کۆمار، رۆژی سێشەممە 26-7-2016 له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا له میانه‌ی پێشوازیكردنی له ناجیحه عه‌بدولئه‌میر و سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی شه‌هیدان، فوئاد مه‌عسووم، رایگه‌یاند "قوربانیدانی شه‌هیدان له به‌ره‌كانی شه‌ڕی دژی تیرۆر و شه‌هیدانی تاوانه‌كانی تیرۆرستان، به پاره به‌راورد ناكرێت، پێویستیشه دارایی پێویست بخرێته به‌رده‌ست بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خانه‌واده‌كانیان و ده‌رماڵه‌ی رۆڵه خوێندكاره‌كانیان دابین بكرێت، زه‌وی و زار و خانووی زیاتر بۆ ئه‌وانه ته‌رخان بكرێت كه پێویستیان پێیه".
فوئاد مەعسووم به گرنگی دەزانێت: "حكومه‌ت ئاسانكاریی بكات له دانانی رێوشوێنه‌كان، په‌له بكات له راییكردنی مامه‌ڵه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی شه‌هیدان و قوربانیانی ده‌ستی تیرۆر بۆ به‌رده‌م لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕ به‌مه‌به‌ستی یه‌كلاییكردنه‌وه و په‌له‌كردن له جێبه‌جێكردنیان".
رووداو -
