له‌ماوه‌ی 13 ساڵدا 180 هه‌زار كه‌س له عێراق كوژراون
ماڵپه‌ری عێراق بۆدی كۆنت له‌نوێترین راپۆرتی خۆی له‌باره‌ی ژماره‌ی كوژراوانی كرده‌وه تووندوتیژییه‌كانی عێراق باسی له‌وه كردووه "ساڵی 2006 له‌دوای ته‌قینه‌وه‌ی مه‌زارگه‌ی هه‌ردوو ئیمامی عه‌سكه‌ری له‌شاری سامه‌ڕا، به‌رزترین ژماره‌ی كوژراوانی لەسەرووی 29 هه‌زار كه‌س تۆماركرد".
گوتیشی "له‌نیسانی 2003 تاوه‌كو حوزه‌یرانی 2016 ژماره‌ی گشتی كوژراوانی مه‌ده‌نی له‌عێراقدا گه‌یشتووەته 180 هه‌زار و 3 كه‌س، كه‌زۆربه‌یان سڤیلن".
به‌پێچه‌وانه‌ی ساڵی 2006 ، نزمترین ئاستی ژماره‌ی قوربانیانی عێراق له‌ساڵی 2011 دێت كه‌تێدا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان دوایین سه‌ربازی خۆی له‌و وڵاته كشانده‌وه، كه‌تێیدا ته‌نیا 4 هه‌زار و 153 كه‌س كوژراون.
عێراق بۆدی كۆنت، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی پشت به‌سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كانی ده‌وڵه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌به‌ستێت.
ئه‌مه‌ش ژماره‌ی كوژراوانه به‌پێی ساڵ:
2003 : 12 هه‌زارو 133 كه‌س
2004 : 11 هه‌زارو 736 كه‌س
2005 : 16 هه‌زارو 583 كه‌س
2006 : 29 هه‌زارو 451 كه‌س
2007 26 هه‌زارو 36 كه‌س
2008 : 10 هه‌زارو 271 كه‌س
2009 : 5 هه‌زارو 373 كه‌س
2010 : 4 هه‌زارو 167 كه‌س
2011 : 4 هه‌زارو 153 كه‌س
2012 : 4 هه‌زارو 622 كه‌س
2013 : 9 هه‌زارو 851 كه‌س
2014 : 20 هه‌زارو 169 كه‌س
2015 : 17 هه‌زارو 502 كه‌س
2016 (له‌كانونی دووه‌م تا حوزه‌یرانی رابرادوو): 7 هه‌زار و 954 كه‌س.
