له‌سه‌ر فه‌رمانی عه‌بادی پێكهاته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌گۆڕێت

 له‌سه‌ر فه‌رمانی عه‌بادی پێكهاته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌گۆڕێت
له‌سه‌ر فه‌رمانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، هه‌یكه‌لی حه‌شدی شه‌عبی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت و كه‌سێك وه‌ك سه‌رۆكی حه‌شد و جێگره‌كه‌شی دیاری ده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند: "به‌فه‌رمانێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دووباره‌ هه‌یكه‌لی حه‌شدی شه‌عبی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێته‌وه‌، فاز فه‌یاز وه‌ك سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شد و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، به‌ جێگری سه‌رۆكی حه‌شد دیاری ده‌كرێن".
ئه‌و سه‌رچاوه‌ ئه‌وه‌شی خسته‌ ڕوو: "گۆڕانكاریه‌كان به‌فه‌رمانی عه‌بادی بووه‌ و هۆكاره‌كه‌شی نه‌زانراوه‌، چونكه‌ به‌شێوه‌یكی خێرا گۆڕانكاری كردووه‌".











باسنیوز
Top