خەڵكی مووسڵ بڕیارەكانی داعشیان بە‌لاوە ناوە

 خەڵكی مووسڵ بڕیارەكانی داعشیان بە‌لاوە ناوە
بەرپرسی لیژنەی ناوچەی ناوەندی مووسڵی پارتی دەڵێت، خەڵكی مووسڵ لەنێو بازاڕەكانی شارەكەدا بە بێ پابەندبوون بە بڕیارەكانی داعش دەردەكەون، ئەمەیش هێمای ئەوپەڕی لاوازی و كەمیی ژمارەی تیرۆریستانییەتی لەنێو مووسڵ.

(سەید موسلیم)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بەپیێ ئەو زانیاریانەی ڕۆژانە لەنێو شارەكەوە پێمان دەگات، خەڵكی مووسڵ لە ئێستادا پابەندی ڕێنمایی و بڕیارەكانی داعش نین و تەنانەت دڵخۆشن بەوەی لە داهاتوویەكی نزیكدا كۆتایی بە داعش لەناو مووسڵ دێت".

(موسلیم) گوتیشی: "ئەو بڕیارانەی داعش كە خەڵكی مووسڵ پابەند نابن پێیانەوە، بریتین لەوەی كە گەنجان جگەرە لە دەستیاندا دەبینرێت و ژنانیش بە بێ نیقاب و حیجاب دەردەكەون، كەسیش لێپیچینەوەیان لەگەڵدا ناكات، ئەمەیش لەبەر ئەوەی داعش لەوپەڕی لاوازیدایە و ژمارەیان لەنێو شارەكەدا كەم بووەتەوە".








KDP
Top