عەللاوی وەزیری دەرەوەی عێراق بەفاشیل وەسف دەكات

 عەللاوی وەزیری دەرەوەی عێراق بەفاشیل وەسف دەكات
ئەیاد عەللاوی سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتمانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا هێرشێكی توندی كردە سەر میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و حكوومەتەكەی حەیدەر عەبادی و ئەو سیاسەتانەی پێڕەویان دەكات.

ئەیاد عەللاوی روونیشی كردەوە كە حكوومەتەكەی عەبادی لەسەر بنەمای پشك پشكایەتی تایەفەگەری و رەگەزی دامەزراوە.

عەلاوی رەخنەی لە سیاسەتی دەرەوەی عێراق و پێوەندییەكانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ گرت و بەوەزارەتێكی شكستخواردوو وەسفی كرد.

سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانی؛ ئاماژەی بەوە كرد كە هاوپەیمانیەتی نوێ‌ لەنێوان فراكسیۆنەكەی و چەندان فراكسیۆنی سیاسی گەورە بەڕێوەیە بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكانی داهاتوو.

عەللاوی باسی ئێرانیشی كرد و گوتی تاران دەسەڵاتێكی زۆری لە عێراق هەیە و چەندان ڕەوت لەناو حكوومەتی عێراقدا هەن، بەپێی پێوەندی كۆنیان لەگەڵ ئێران، ئەوانە سەر بە ئێرانن. گوتیشی ئێران ئەو كەسە هەڵدەبەژێرێ كە ببێتە سەرۆك وەزیران.

سەبارەت بە رۆڵی حەشدی شەعبییش، عەللاوی گوتی لە عیراق دەوڵەت نییە، تەنیا پشێوی هەیە و كام لە عێراقییەكان كێشەیەكی هەبێت و بیەوێت چارەسەری بكات، ئەوە پەنا دەباتە بەر حەشدی شەعبی، یان باڵیۆزخانەی ئەمەریكا، یان باڵیۆزخانەی ئێران.









Top