له سه‌ر لێدوانێك عه‌بادى په‌یوه‌ندی به سه‌دره‌وه ده‌كات
یه‌كێك له شوێنكه‌وتووانى ره‌وتى سه‌در، نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ى موقته‌دا سه‌در، ده‌كات، له نامه‌كه‌دا باس له گوته‌كانى حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقی فیدڕاڵ ده‌كات كه له كۆنگره‌یه‌كی وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌دا، هێرشی كردبووه سه‌ر كه‌سایه‌تییه‌ك به بێ ئه‌وه‌ى ناوى بهێنێت.
عه‌بادى، له‌و كۆنگره‌یه‌دا، گوتى :" كه‌سێك خۆى و شوێنكه‌وتووانى داواى چاكسازی ده‌كه‌ن، له كاتێكدا خۆیان دژ به چاكسازیین".
گوته‌كانى سه‌رۆك وه‌زیران وا له‌یه‌كدرایه‌وه، كه به ناڕاسته‌وخۆ مه‌به‌ستى له‌و كه‌سه، موقته‌دا سه‌در و شوێنكه‌وتووانى ئه‌وه، بۆیه له نامه‌كه هاتووه:" گوته‌كانى عه‌بادى له كاتێكدایه كه جگه له ئێوه هیچ كه‌سێكى دیكه درووشمى چاكسازى به‌رز نه‌كردووه‌ته‌وه، ئایا چۆن وه‌ڵامى ده‌ده‌یته‌وه؟.
له‌وباره‌یه‌وه، موقته‌دا سه‌در، ده‌ڵێت :" پێی راگه‌یاندم كه له‌و لێدوانه‌دا مه‌به‌ستى له ره‌وته‌كه‌مان نییه".
ماوه‌یه‌كه خۆپیشاندان به رێبه‌رایه‌تى موقته‌دا سه‌در، به‌غدا و چه‌ند چار و شارۆچكه‌یه‌كی دیكه‌ى عێراقی گرتووه‌ته‌وه و داواى چاكسازى و پێكهێنانى حكوومه‌ته‌كێكى ته‌كنۆكڕات ده‌كرێت.
باسنيوز
