گرتووخانەیەكی نهێنیی داعش لە مووسڵ ئاشكرا بوو.. نەیارانی تێیدا بەند كرابوون

 گرتووخانەیەكی نهێنیی داعش لە مووسڵ ئاشكرا بوو.. نەیارانی تێیدا بەند كرابوون
بەرپرسی نووسینگەی ڕاگەیاندنی لقی 14ـی پارتی دەڵێت، بەهۆی ڕوودانی شەڕ لە نێوان زیندانیان و تیرۆریستانی داعشدا، گرتووخانەیەكی نهێنیی ئەو ڕێكخراوە تیرۆریستییە لە ڕۆژئاوای مووسڵ‌ ئاشكرا بوو.

(سەعید مەموزینی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، دوای ئەوەی زیندانیان بە قۆستنەوەی هەلێك هێرشی سەر تیرۆریستانی داعشیان كرد و بەو هۆیەوە شەڕ لە نێوان زیندانیان و تیرۆریستان دروست بوو، گرتووخانەیەكی نهێنیی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە گەڕەكی یەرمووكی ڕۆژئاوای مووسڵ ئاشكرا بوو."

(مەموزینی) گوتیشی: "لە ئەنجامی شەڕی نێوان زیندانیان و تیرۆریستان، 5 تیرۆریستی داعش كوژران و لە بەرانبەریشدا 8 زیندانییش كوژران، هاوكات هەر بە هۆی ئەو شەڕەوە، ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش، زیندانیانی كە ڕێژەیان زیاتر لە 100زیندانی دەبوو، بۆ گرتووخانەیەكی دیكەی گواستەوە".

بەرپرسی نووسینگەی ڕاگەیاندنی لقی 14ـی پارتی دەشڵێ: "هەر كەسێك جنێو یان جۆرە دژایەتییەكی بەرانبەریان هەبووایە، داعش لەو گرتووخانە نهێنیە بەندی دەكرد و ئەشكەنجەی دەدان و خواردنی زۆر كەمی پێ دەدان."











KDP
Top