تائێستاش مووچه‌ى ئه‌و خانه‌نشینانه‌ى چوونه‌ته نێو داعش خه‌رج ده‌كرێت
راگه‌یندراوێكى پشكنه‌رى گشتى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق، ئاشكراى ده‌كات :" له رێگه‌ى لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانه‌وه، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ركه‌وتووه، كه تائێستاش مووچه‌ى ئه‌و خانه‌نشینانه‌ى چوونه‌ته ریزه‌كانى داعشه‌وه، خه‌رج ده‌كرێت".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه هاوكات مووچه‌ى ئه‌وانه‌ش نه‌بڕدراوه، كه مه‌رجه‌كانى خانه‌نشینكردن نایانگرێته‌وه، وه‌ك خه‌رجكردنى مووچه‌ى ئه‌و خانه‌نشینانه‌ى له ژیاندا نه‌ماون یا مووچه‌ى ئه‌و بێوه‌ژنانه‌ى كه دووباره‌ى چوونه‌ته ژیانى هاوسه‌رگیرییه‌وه " به‌شێك له‌و مووچانه له ساڵى 2010ـه‌وه تائێستا خه‌رج ده‌كرێت".
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، وه‌زاره‌تى دارایی و نووسینگه‌ى پشكنه‌رى گشتى، رێكارى به‌په‌له‌یان گرته‌به‌ر بۆ بڕینى ئه‌و مووچانه و گرتنه‌به‌رى رێكارى یاساییش به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ى سه‌رپێچییان كردووه.
باسنيوز
