بەغدا.. سزای لەسێدارەدان بۆ گرووپێکی رفاندن دەردەچێت
دادوەر عەبدولستار بەیرەقدار، گوتەبێژی دەسەڵاتی دادوەریی عێراقی بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، کە ئەو دوو ژنە کاریان راکێشانی هاووڵاتییان بووە بە بیانووی پەیوەندیی سۆزداری و دواتر رفاندنیان.
بە گوتەی دادوەر عەبدولستار بەیرەقدار، دادگای تاوانی ناوەندیی عێراق بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ ئەندامانی گرووپەکە دەرکردووە و بڕیارەکە چاوەڕێی تێهەڵچوونەوە لە دادگای تێهەڵچوونەوە دەکات.
هەروەک گوتەبێژی دەسەڵاتی دادوەریی عێراق رایگەیاندووە، ئەو گرووپە چەکدارییە دەستیان لە رفاندنی چەندین هاووڵاتیدا هەبووە، کە دوانیان ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی بەغدا بوون و کەوتبوونە داوی ئەو دوو ژنەوە.
بەهۆی ناکارایی هێزە ئەمنییەکانی عێراق، گرووپە تیرۆریستی و رفێنەرەکان بەردەوام لە شارە جیاوازەکانی عێراقەوە هاووڵاتییان دەکوژن یاخود دەیانڕفێنن و بەرامبەر بڕێک پارە ئازادیان دەکەن.
باسنيوز
