بەریتانیا 80 ملیۆن دۆلار یارمەتیی عێراق دەکات

 بەریتانیا 80 ملیۆن دۆلار یارمەتیی عێراق دەکات
میدیا عەرەبییەکان بڵاویان کردەوە بەریتانیا بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوە و شەڕ لەگەڵ داعش، 80 ملیۆن دۆلار بە حکوومەتی عێراق داوە.

بەپێ ڕاپۆرتی "ئەلمەسەلە"، حکوومەتی بەریتانیا ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاندووە لە درێژەی پاڵپشتییەکانی لە حکوومەرت عێراق بۆ شەڕ لەگەڵ گرووپی توندڕەوی داعش، 80 ملیۆن دۆلار یارمەتیی بەغدا دەدات.

ئەم یارمەتیە بریتYیە لە نۆژەنکردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکانی ژێر دەستی داعش بۆ گەڕاندنەوەی شارۆمەندانی عێراقی بۆ ماڵەکانیان.

بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا، بەشێکی زیاد لەم یارمەتیە داراییە واتە نزیک بە 66 ملیۆن دۆلار بۆ چارەسەریی پێداویستییە مرۆییەکان تەرخان کراوە.

3.7 ملیۆن دۆلاریش بۆ پاککردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکان لە مین و مادە تەقەمەنییەکان تەرخان کراوە. هەروەها 3.4 ملیۆن دۆڵاریش بۆ پێداویستیی دیکە بەکار دەهێنرێن.






باسنيوز
Top