عەبادی لیژنەیەک بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی سزای لەسێدارەدان پێکدەهێنێت
بەپێی راگەیێندراوێک کە رۆژی شەممە 23-7-2016 نووسینگەی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بڵاویکردووەتەوە، لێژنەکە پێکدێت لە ئەندامییەتی هەریەک لە ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، سەرۆکایەتی کۆمار و وەزارەتی داد.
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، مەبەستی لیژنەکە بریتییە لە یەکلاکردنەوەی دۆسیەی سزادراون، دیاریکردنی ئاستەنگەکان، هۆکاری دواکەوتنی سزاکانی لە سێدارەدان، پێدانی رێنمایی پێویست بۆ خێرا پەسەندکردنی سزاکانی لە سێدارەدان و جێبەجێکردنیان.
رووداو
