UN: لە فەللوجە پێشێلكاری بەرانبەر مافەكانی مرۆڤ كراوە

 UN: لە فەللوجە پێشێلكاری بەرانبەر مافەكانی مرۆڤ كراوە
نوێنەری ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، پێشێلكاریی مافی مرۆڤی لە فەللوجە بە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند.

لە وتارێكدا لە بەردەم دانیشتنی ٧٧٣٧ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان كە تایبەت بوو بە پرسی عێراق، (یان كوبیش) نوێنەری سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، ئاماژەی بە پێداویستی زیاتری عێراق كرد بۆ هاوكاریی نێودەوڵەتی.

هەروەها ئاماژەی بە نیگەرانیی ڕێكخراوەكەی كرد لەسەر ئەو ڕاپۆرتە متمانە پێكراوانەی كە پێی گەیشتووە لەسەر پێشێلكارییەكانی حەشدی شەعبی و هێزەكانی ئاسایشی عێراق لە كاتی ڕزگاركردنی شارۆچكەی فەللوجه لە پارێزگای ئەنبار‌.

یان كوبیش داوای كردووە ئەو كەموكورتیانەی لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگاركردنی فەللوجەدا‌ هەبوو، لە ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی موسڵ و ناوچەكانی دیكەی پارێزگای نەینەوا دووبارە نەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەش كرد، كۆنفرانسی كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ عێراق كە لە ٢٠ی ئەم مانگە لە واشنتۆن دەبەسترێت نیشانەی نیازی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە بۆ هاوكاریكردنی عێراق.









باسنيوز




Top