سەدر: دەست بە شەڕی ئەمریکییەکان دەکەینەوە
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە بەیاننامەیەکدا وەڵامی ئاشتۆن کارتەر، وەزـیری بەرگریی ئەمریکای داوەتەوە و رایگەیاندووە، کە هێزە ئەمریکییکان لە مووسڵ، ”دەکەینە ئامانج و نابێ بەشداریی ئۆپەراسیۆنەکە بکەن“.
پێشتر ئاشتۆن کارتەر رایگەیاندبوو، کە 560 سەربازی دیکە دەنێرێتە عێراق و کوردستانی باشوور، بۆ بەشداریکردن لە شەڕی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش و ئۆپەراسیۆنی رزگار کردنەوەی مووسڵ.
چەکدارانی داعش دوای شکست پێهێنان و هەرەسهێنانی سوپای عێراق لە ماوەی چەند سەعاتێکدا، لە مانگی حوزەیرانی 2014 شاری مووسڵ و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنباریان داگیر کرد.
دوای روخاندنی رژێمی سەدام حوسێن لە ساڵی 2003، موقتەدا سەدر، کە هاوکات سەرۆکایەتییی سوپای بەدری دەکرد، شەڕی دژی حکوومەتی عێراق و هێزەکانی ئەمریکا راگەیاند و هەزاران لایەنگری خۆی و سەربازانی ئەمریکا و عێراق کوژران.
باسنیوز
