ئەسیل نوجێفی: ناهێڵین ئێران مووسڵ بکاتە ویلایەتێک
ئەسیل نوجێفی پارێزگاری پێشووی نەینەوا و سەرکردەی هێزەکانی حەشدینیشتمانی کە هێزێکی سوننەیە و بۆ بەشداری لە گرتنەوەی مووسڵدا پێک هاتووە، بە ڕۆژنامەی بەیانی لەندەنی ڕاگەیاندووە ئەوان دژی بەشداریی ئەو گروپ و لایەنانەی سەر بە ئیرانن لە شەڕی ئازادکردنەوەی مووسڵدا.
بە گوێرەی ڕۆژنامەکە، نوجێفی ئاماژەی بەوەش داوە ئەوان و خەڵکی مووسڵ ڕێگە نادەن شارەکەیان کە دووەم شاری گەورەی عێراقە، ببێتە ویلایەتێکی فارسی. سەرکردەی هێزەکانی حەشدینیشتمانی هەروەها هۆشداری دا دەربارەی بەشداریی ئەو هیزانەی کە نزیکن لە ئێران لە کۆنتروڵکردنەوەی شارەکە و، دەڵێ بە هەموو شیوەیەک دژی ئەو کارەنە و، ناهێڵن مووسڵ ببێتە ویلایەتێکی سەر بە ئێران.
KDP
