ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام دا
پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو، سوپای تورکیا هەوڵێکی بەهێزی بۆ دەستگرتن بەسەر دەسەڵاتی تورکیا دا، بەڵام لە لایەن بەشێکی سوپا کە لەگەڵ ئەردۆگان مابوونەوە، بەهاوکاریی جەماوەر و هێزە ئەمنییەکانی دیکە، شکست بە کودەتاکە هێندرا.
لە چوارچێوەی کاردانەوەکان، ئەمڕۆ شەممە 16\7\2016، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژەی بەوە داوە، بە سەرۆکایەتیی عەبادی، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی کۆماری تورکیا ئەنجام دراوە.
عەبادی ڕای گەیاندووە: ”لە کاتێکدا وڵاتەکەمان ڕێز لە سەرجەم دامودەزەگا دەستوورییەکانی ھەموو وڵاتان دەگرێ، تورکیاش وڵاتێکی دراوسێیە، ڕێز لە ئیرادە و مافی ھاووڵاتیانیان دەگرین".
ھەر لەو ڕاگەیندراوەی عەبادی، ھاتووە "ئەنجومەنەکەمان پابەندی عێراق بە بنەماکانی دراوسێیەتی راستەقینە ڕادەگەیەنێ، بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا، بە سەقامگیری بمێنێتەوە و ھیچ دەستێوەردانێک لەکاروباری وڵاتە نەکرێت".
باسنيوز
