ھادی عامری: رێگە نادەین ئەمریكا ھێز بۆ رزگاركردنی مووسڵ رەوانە بكات
هادی عامری ئەمینداری گشتیی رێكخراوی بەدر و سەركردەی حەشدی شەعبی دەڵێت: "رێگە بە ئەمەریكا نادەن سەرباز رەوانە بكات بۆ ئەوەی بەشداریی شەڕی دژی داعش لە مووسڵ بكات".
ئەو سەركردەیەی حەشدی شەعبی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە، عێراقییەكان توانای کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری مووسڵیان هەیە و پێویستیان بە هێزی داگیركەر نییە.
ئەمە لە كاتێكدایە دوێنێ، ئاشتن كارتەر وەزیری بەرگریی ئەمەریكا، لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، ناردنی 560 سەربازی دیکەی بۆ عێراق راگەیاند.
K24
