داعش بۆمب له شێوه‌ی به‌ردی سروشتی دروست ده‌كات
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی وته‌بێژی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كه هاوكات وێنه‌ی ئه‌و به‌ردانه‌ی ناردووه كه داعش بۆمبڕێژی كردوون، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو پیلانه‌كانی دیكه‌ی داعش له‌وانه بۆمبڕێژكردنی ئامێری فێنك كه‌ره‌وه‌و ده‌رگای ماڵان‌و سه‌لاجه‌و نانه‌وه‌ی ئه‌ڵغام بۆ ئه‌وان ئاشكرا بووه، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه چه‌كدارانی داعش بۆمب له‌شێوه‌ی به‌ردی سروشتی دروست دهكهنو له‌سه‌ر شهقامو كۆڵانه‌كان فڕێیان دهدهنو پاشان به جوڵاندنیان به‌رده‌كان ده‌ته‌قنه‌وه.
ئه‌سه‌دی به‌پێویستی زانی هێزی پێشمه‌رگه له‌و جۆره بۆمبانه‌ی داعش ئاگادار بكاته‌وه‌و وتی"تائه‌وانیش توشی زه‌ره‌ری گیانیی نه‌بن".
وته‌بێژی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی وتیشی"داعش له‌هه‌ر شوێنێك ڕای كرد‌و چۆڵی كرد ده‌بێ زۆر به وریاییه‌وه مامه‌ڵه بكرێت، چونكه هه‌موو شتێك بۆمبڕێژ ده‌كه‌ن".
چه‌كدارانی رێكخراوی داعش دوای كۆنتڕۆڵ كردنی شاری موسڵ له مانگی 6ی 2014 ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراق‌و هه‌ندێك ناوچه‌ی سنوریی كوردستان.
دواتر له‌كاتی كۆنتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌دا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و هێزه عیراقییه‌كان روبه‌روی بۆمبڕێژكردنی ناوچه‌كان ده‌بوونه‌وه له‌لایه‌ن داعشه‌وه، ئه‌وه‌ش سه‌رباری دانانی كاریگه‌ری له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان، هاوكات زیانی گیانیشی لێده‌كه‌وته‌وه.
