نابێ مووسڵیش بەزمەکەی فەلووجەی لێ بقەومێت
(د. ئه‌شواق جاف) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "له شەڕی ئازادكردنی شاری مووسڵ ناكرێت حكومه‌تی عیراق ئه‌و هه‌ڵانه‌ی له پرۆسه‌ی ئازادكردنی شار فه‌لووجه كردی، دووباره‌ی بكاته‌وه؛ ئێمەی پەرله‌مانتار چاودێریی شەڕی ئازادكردنی شاری فهلووجهمان كرد و بینیمان خه‌ڵكێكی زۆر ئاواره بوون؛ حكومه‌تی ناوه‌ندیش ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه ناتوانێت ئه‌و هه‌موو ئاواره‌یه وه‌ربگرێت و له‌گه‌ل ئه‌وه‌ش پرۆسه‌ی وردبینیكردنی ناوه‌كان ئه‌وانه‌ی له‌گەڵ داعشدا بوونه؛ دیارە ئێمه‌یش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین هه‌موو ڕێكارێك بگرنه به‌ر بۆ ئه‌م بابه‌ته و ئه‌وه‌ی ده‌ستی هه‌یه له‌گەڵ داعش به سزای خۆی بگات، به‌ڵام لێره ده‌بێت شوێنی گه‌وره‌تری بۆ دیاری بكرێت."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ گوتیشی: "شاری مووسڵ دووه‌م شاری پڕخەڵکی عێراقه؛ ئەگەر شەڕ هەڵگیرسێت لە چاو فەلووجە خەڵکێکی زۆرتری لێ ئاوارە دەبێ. بێگومان لە خەڵکەکە ورد دەبنەوە نەکا لەگەڵ داعشدا دەستیان هەبووبێ یان داعش خۆی خزاندبێتە بەینیانەوە. جا پێویسته حكوومه‌ت بەر لەوەی کار لەکار بترازێ، دەبێ خۆی گورجەوە بكات و، چە عریبیشی تێدا نییە داوا له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش بكات كه دەسباری لەگەڵ هەڵگرن؛ ئاوارە زۆر دەبن و، بە تاکە لایەنێک ئەو هەموو که‌مپ و خواردن و پێداویستییە دابین ناکرێ."
(جاف) ڕوونیشی كرده‌وه كه: "داوامان كردووه لیژنه‌یه‌كی حكوومەت به به‌شداریی هه‌موو لایه‌نێك پێك بێت بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی ئازادكردنی مووسڵ ئاماده بن و هه‌ر كێشه‌یه‌ك دێته پێش چاره‌سه‌ری بكه‌ن چونكه ناكرێت هه‌ڵه‌كان دووباره ببێته‌وه."
KDP
