"فڕۆكەخانەی گەیارە كۆنتڕۆڵكرایەوە"

سەرۆكی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا رایدەگەیەنێت هێزەكانی عێراق ئەمڕۆ فڕۆكەخانەی سەربازیی گەیارەیان كۆنتڕۆڵكردووە و ئێستا نزیك لە حەوت كیلۆمەتر لە سەنتەری ناحیەكەوە دوورن، فەرماندەیەکی پێشمەرگەش دەلێت: "فرۆکەخانەی سەربازی لەگەیارە هەیە".

محەمەد ئیبراهیم، سەرۆكی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا،لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو كەوتنی فڕۆكەخانەی سەربازیی ناحیەی گەیارە كە نزیك بە 60 كیلۆمەتر لە مووسڵەوە دوورە پشت راست كردەوە و رایگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ و بەدیاریكراوی پێش كەمتر لە دوو كاتژمێر بەر لە ئێستا هێزەكانی عێراق توانیویانە هێرش بكەنە سەر فڕۆكەخانەی سەربازیی ناحییەی گەیارە و لەكەمترین ماوەدا و بەكەمترین زیان كۆنتڕۆڵی بكەنەوە و ژمارەیەك چەكداری داعش بكوژن و ژمارەیەكی دیكەشیان لێ هەڵاتوون".

ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا ئاشكرای كرد، ئەو فڕۆكەخانەیە شوێنێكی زۆر ستراتیجی و گرنگە لە پرۆسەی گرتنەوەی شاری مووسڵ، چونكە ئەو فڕۆكەخانە سەربازییە، هەروەها نزیك بە 7 كیلۆمەتر لە ناحیەی گەیارەوە دوورە هەر بۆیە زیاتر گرتنەوەی ناحیەی گەیارە ئاسان دەكات، چونكە ئەو شوێنە ستراتیجییە، هەروەها دەتوانرێت وەكو بنكەیەكی فڕۆكەوانی بەكاربهێنرێت".
لەم بارەوە قادر قادر، فەرماندەی گشتی هێزی پێشمەرگە لە محیوەری گوێڕ رایگەیاند: فرۆکەخانەیەکی سەربازی گەورە لە گیارە هەیە لەو پێشووتر حکوومەتی عێراق بنکەی سەربازی لەوێ هەبووە بۆیە ئاگادار نین بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی بەڵام کۆنترۆڵکردنەوەی گرنگە.










باسنیوز
Top