لەناوەڕاستی بەغدا خۆپیشاندەرێک ئاڵای عێراق دەسوتێنێت

لەناوەڕاستی بەغدا خۆپیشاندەرێک ئاڵای عێراق دەسوتێنێت
لە خۆپیشاندانی نزیک ناوچەی سەوزی بەغدا کە شەوی هەیینی 8-7-2016 بەڕێوەچوو خۆپیشاندەرێک ئاڵای عێراقی سووتاند.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، خۆپیشاندەرێکی عێراقی دەردەکەوێت لەکاتێکدا بە توڕەییەوە باس لە گەندەڵیی حکومەت و حیزبە سیاسییەکان دەکات و ئاڵای عێراق دەسوتێنێت.

وەکو لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران و هێزە عێراقییەکان هەوڵدەدەن رێگری بکەن لەسووتاندنی ئاڵای عێراق لەلایەن ئەو خۆپیشاندەرە.

شەوی هەینی سەتان هەزار کەس لەبەردەم ناوچەی سەوزی بەغدا خۆپیشاندانیان کرد، ئەوان بە گوتنەوەی دروشمی: چاکسازیی ریشەییمان دەوێت و دەمانەوێت گەندەڵی ئیداری و دارایی نەمێنێت دەرگایەکی ناوچەی سەوزیان شکاند.

هەرچەندە موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر داوای کردووە خۆپیشاندەران تووندوتیژی بەکارنەهێنن و بە شێوەیەکی مەدەنیانە خۆپیشاندانەکانیان بکەن، بەڵام لەسەر ئەرزی واقع شتێکی دیکە دەگوزەرێت و، خەڵکی توڕەتر لە جاران خۆپیشاندان دەکەن و بەرەو ناوچەی سەوزی بەغدا رێدەکەن.



رووداو
Top