عه‌بادى چه‌ندین به‌رپرسی باڵاى له پۆسته‌كانیان دوورخسته‌وه
حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقی فیدڕاڵ و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان، دواى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى ناوچه‌ى كه‌ڕاده‌ى به‌غدا، فه‌رمانێك ده‌رده‌كات و تیایدا زۆربه‌ى فه‌رمانده سه‌ربازى و ئه‌منى و هه‌واڵگرییه‌كانى به‌غدا له پۆسته‌كانیان دوور ده‌خاته‌وه.
به پێی فه‌رمانه‌كه، هه‌ریه‌ك له فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى به‌غدا و به‌رپرسانى ئه‌منى و هه‌واڵگرى ثايتهخهتى عێراق، له پۆسته‌كانیان لابران.
له‌هه‌فته‌ى رابردوو ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ناوچه‌ى كه‌ڕاده‌ى به‌غداى هه‌ژاند، له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا كه گومان ده‌كرێت چه‌ند جۆرێكى جیاواز له ته‌قینه‌وه‌ى سووتێنه‌ر به‌كارهێنرابێت، نزیكه‌ى 500 كه‌س بوونه قوربانى.
باسنيوز
