داعش لە موسڵ كەوتە ئامادەباشییەوە

داعش لە موسڵ كەوتە ئامادەباشییەوە
سەرچاوەیەكی ئاگەدار لەناو شاری مووسڵەوە رایگەیاند كە دوێنێ چوارشەممە كەسانێكی نەناسراو ئاڵای عێراقیان لە بازاڕی بابول توب بەرەو شەقامی سەرج خانە لە ناوەڕاستی شاری موسڵدا هەڵكردووە و لە ئاكامی ئەو رووداوەشدا داعش كەوتووەتە ئامادەباشییەوە.

سەرچاوەكە رایگەیاند دوای هەڵكردنی ئاڵای عێراق؛ داعش لە شارەكەدا شپرزە بووە و ژمارەیەك لە فرۆشیارە دەستگێڕەكانی بازاڕەكەیان دەستگیر كردووە.

سەرچاوەكە گوتیشی؛ رۆژانە داعش منداڵان بە زۆر دەباتە گۆڕەپانی مەشق و راهێنانی سەربازی و هەڵمەتێكی رەشبگیرییان دەست پێكردووە و رەوشی ئابووریی هاووڵاتیانیش لە مەترسیدایە.

ئەمە یەكەمین رووداوە لە ماوەی 2 ساڵی داگیركردنی شارەكە لەلایەن داعشەوە رووبدات؛ پاش ئەو رووداوە تیرۆریستان ئاڵا هەڵكراوەكانیان لابردووە و دەستگیركراوەكانیشیان بۆ شوێنێكی نادیار گواستووەتەوە.









باسنیوز
Top