سلێڤانەیی: دووشەممە ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق کۆدەبێتەوە.. ئاگادارنەکراوینەتەوە

 سلێڤانەیی: دووشەممە ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق کۆدەبێتەوە.. ئاگادارنەکراوینەتەوە
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ڵێ، بڕیارە دووشەممەی دابێ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران کۆببێتەوە و پەرلەمانتارانی مانگرتووش ئیمزا بۆ لادانی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌ن کۆدەکەنەوە.

(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "بڕیارە ھەفتەی داھاتوو رۆژی دووشەممە ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، یەکەم کۆبوونەوەی خۆی دواى پشووى هاوینه‌ ئەنجامبدات و گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ئەمنیه‌وه‌ بکرێت و بەرپرسانی ئەمنیش بانگھێشت بکرێن بۆ لێپرسینەوە لەبارەی تەقینەوەکانی كەڕادەوه‌.

(سلێڤانەیی) گوتیشی: "دوای دەرچوونی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بەھەڵوەشاندنەوەی کۆبوونەوەی پەرلەمانتارانی مانگرتوو،ھەوڵدەدەن لەرۆژی دووشەممەدا ئیمزا بۆ له‌سه‌ركارلابردنى سەرۆکی پەرلەمان کۆبکەنەوە و پشێویش لەوکۆبوونەوەیەدا دروست بکەن.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ده‌شڵێت، تاوەکو ئێستا ئاگادارنەکراوینەتەوە وەکو کورد بۆ بەشداری لەوکۆبوونەوەیە، بەڵام بەرای من بەشدار دەبین و ھیچ کێشەیەک نییە.










KDP
Top