په‌رله‌مانتارێك: كێشه‌كه عه‌بادییه و ده‌بوو ده‌ست له كار بكێشێته‌وه
(دكتۆر عه‌ره‌فات كه‌ره‌م) په‌رله‌مانتاری كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راگه‌یاند، "پێویسته حكوومه‌تی عێراق به گشتی ده‌ست له كار بكێشێته‌وه، به‌تایبه‌تی (حه‌یده‌ر عه‌بادی)ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، چونكه ناكرێت (عه‌بادی) له ده‌ره‌وه‌ی به‌غدا سه‌ركه‌وتن وه‌ده‌ست بێنێ و خه‌ڵكی پایته‌خت تووشی كاره‌سات ببنه‌وه، ناكرێت ته‌نیا وه‌زیری ناوخۆ ده‌ست له كار بكێشێته‌وه، ئاخر سه‌رۆكوه‌زیران به‌رپرسی یه‌كه‌مه له ته‌قینه‌وه‌كانی ناوچه‌ی كه‌ڕاده، له‌به‌رئه‌وه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانیشه.''
(دكتۆر عه‌ره‌فات) گوتیشی، "هه‌رچی به‌سه‌ر خه‌ڵكی به‌غدادا هاتووه، (حه‌یده‌ر عه‌بادی) لێی به‌رپرسه. راسته وه‌زیری ناوخۆ نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش كردووه، به‌ڵام به دیتی من ئه‌وه چاره‌سه‌ر نییه، خۆ په‌رله‌مانیش ناتوانێ بانگی وه‌زیرانی ئه‌منی بكات، چونكه هێشتا كێشه‌ی گه‌وره له‌نێوان په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا هه‌یه.''
