وەزیری ناوخۆی عێراق دەستی لەکار کێشایەوە
کەمێک لەمەوبەر 572016، محەمەد سالم غەبان، وەزیری ناوخۆی عێراق ئاشکرای کرد، دەست لەکار کێشانەوەی خۆی پێشکەش بە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە. ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بازگەی دەزگا ئەمنییەکان بێ سوودن و ئەو بۆمبەی لە کەڕادە تەقیوەتەوە، لە دیالەوە بردراوەتە بەغدا.
وەزیری ناوخۆی عێراق جەختیشی لەوە کردەوە کە حکوومەتی عێراق لە ڕێکخستنی کاری دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی عێراق سەرکەوتوو نەبووە، بۆیە دەست لەکار کێشانەوەی پێشکەش کردووە.
سەرەتای ئەم هەفتەیە، لە ناوچەی کەڕادەی ناوەڕاستی شاری بەغدا، چەند تەقینەوەیەک ڕوویان دا و بەهۆیانەوە زیاتر لە 135 کەس کوژران و سەدانی دیکەش بریندار بوون.
باسنيوز
