باڵیۆزی سعودیە: عێراقییەکان لە بەرامبەر دەستوەردانی ئێران لە کاروباری عێراق بێ دەنگن، وبە یەک چاو سەیری سعودیە و ناکەن .
سامر سەبهان، باڵیۆزی سعودیە لە عێراق لە چاوپێکەوتنی تەلەڤزیۆنێکی وڵاتەکەیدا رایگەیاندووە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق و راگەیەناندە عێراقییەکان لە بەرامبەر دەستوەردانی ئێران لە کاروباری عێراق، سعودیە و وڵاتانی کەنداو بێدەنگن، ”بە یەک چاو سەیری سعودیە و ئێران ناکەن“.
سامر سەبهان نموونەی بە خۆپیشاندان و ناڕەزاییە فەرمی و نافەرمییەکانی عێراق لەبارەی لەسێدارەدانی شێخ نمر نمر هێناوەتەوە، کە مەرجەعێکی شیعەکان و هاووڵاتییەکی سعودی بوو و دادگای سعودی فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەرکرد و دەڵێت، عێراقییەکان رێگە بەخۆیان دەدەن دەست لە کاروباری وڵاتانی کەنداو وەربدەن و ”لە کاتێکدا دیپلۆماسە سعودییەکان لە عێراق لە بەرژەوەندیی عێراق و ناوچەکە قسە دەکەن، هێرش دەکەنە سەر سعودیە و دیپلۆماسەکانی“.
عێراق دوای رووخاندنی رژێمی بەعس لە ساڵی 2003، لەلایەن شیعەکانەوە بەڕێوە دەبرێ و سعودیەش سیاسەتمەدارانی عێراق بە پاشکۆیی ئێران تۆمەتبار دەکات.
باسنیوز
