عەبادی حەوت بڕیاری دەركرد

 عەبادی حەوت بڕیاری دەركرد
عەبادی حەوت بڕیاری بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی، تووندوتۆڵكردنی دەروازەكانی شاری بەغدا و رێگرییكردن لە دزەكردنی خۆكوژەكانی داعش بۆ نێو شارەكە، دەركرد.

ئێوارەی رۆژی یەكشەممە 3-7-2016 حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراق دوای تەقینەوەكانی ناوچەی كەڕادە لە شاری بەغدا، كە بووە هۆی كوژرانی 167 كەس و برینداربوونی 180 كەسی دیكە، حەوت بڕیاری بۆ هێزە ئەمنییەكانی دەركرد.

بڕیارەكانی عەبادی:

1. پێویستە هەموو هێزە ئەمنییەكان ئامێری دەستی ئاشكراكردنی بۆمب (ئای دی ئای) كە بە سەر بازگەكانی وەزارەتی ناوخۆ دابەشكراوە، كۆبكرێتەوە و بكشێندرێتەوە، كەیسی لێكۆلینەوە لە گرێبەستی كڕینی ئەو ئامێرە بكرێتەوە و هەموو ئەوانەی بەشدارن گەندەڵیە دەستگیر بكرێن.

2. پێویستە وەزارەتی ناوخۆ ئامێری (رابسكان) ئاشكرا كردنی بۆمب لە هەموو دەروازەكانی بەغدا و دەروازەی پارێزگاكانی دیكە بۆ دڵنیایی دابنێت.

3. پێویستە سەركردایەتی ئۆپەراسیۆنی بەغدا پەلە بكات لە تەواوكردنی پشتێنەی ئەمنی شاری بەغدا، بۆ ئەمە مەبەستەش سوود لە وەزارەتی بەرگریی و وەزارەتەكانی دیكە و ئەمینداریەتی گشتی بەغدا وەربگرێت.

4. پێویستە سەركردایەتی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش پشكنین و چاودێریی ئاسمانی و هەواڵگری بە سەر پایتەخت و چواردەورەی بكات بۆ ئاشكراكردنی شوێنی تیرۆریستان.

5. هەموو بەكارهێنانی ئامێری پەیوەندی مۆبایل لە هێزە ئەمنییەكان لە بازگە و خاڵەكانی پشكنین قەدەخە دەكرێت.

6. لەسەر سەركردایەتی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا و ئۆپەراسیۆنەكانی دیكە و هێزە ئەمنییەكان پێویستە پێداچوونەوە بە بازگە و خاڵە پشكنیی ئەمنی بكەن و ئەركی هاوڵاتیان ئاسان بكرێت و پشت بە هێزی "وەڵامدانەوە"ی بببەسترێت و ئەمەش پشت بەستن هەواڵگری.

7.بەرپرسییارێتی بەشە ئەمنییەكان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ سەركردایەتی ئۆپەراسیۆنەكان و وەزارەتی ناوخۆو دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و هەواڵگری و لیژنە ئەمنییەكان لە پارێزگایەكان دوور لە ناكۆكی بۆ تەواوكردنی كارەكان دەكرێت.
Top