٢٥ داعشی دی کوژران

٢٥ داعشی دی کوژران
لە ھێرشەکەی ئەمڕۆی سوپای عێراق بۆ سەر مەخمور پێنج سەربازی عێراقی و، زیاتر لە ٢٥ تیرۆرستی داعش کوژراون.

فەرماندەی سوپای عێراق لە مەخموور عەمید (حەماد دزەیی) ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ سوپای عێراق، داعشی لە سێ گوندی دی دەرپەڕاند؛ جارێ شەڕەکە کڕە و، ھێزەکانیان سەرقاڵی سەنگەرلێدانن."

عەمید (حەماد دزەیی) گوتیشی، لەو شەڕە پێنج سەرباز کوژراون و، شەشی دیکەش بریندار بوونە و، داعشیش زیاتر لە ٢٥ تیرۆریستیان لێ کوژراوە.

(دزەیی) ڕوونیشی کردەوە، پاش ڕزگارکرانی ئەو سێ گوندە، زیاتر لە ھەزار کەسیش ڕزگاریان بووە؛ خۆیانیان گەیاندووەتە لای ھێزەکانی پێشمەرگە و، لەوێوە ڕەوانەی ئۆردووگا کراون.
Top