ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکانی بەغدا گەیشتە 79 کەس
تەقینەوەکەی یەکەم بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە 3-7-2016، لەڕێگەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە گەڕەکی کەرادە لەکاتی کۆبوونەوەی خەڵک بۆ پارشێو لەبەردەم خواردنگەیەکی بەغدا روویدا. تەقینەوەی دووەمیش لەڕێگەی بۆمبێکی چێندراو لە رۆژهەڵاتی بەغدا ئەنجامدرا.
ئەو دوو تەقینەوەیە لە دوو ساتەوەختی جیاواز روویانداوە، یەکیان لەکاتێکدایە، فەللوجە لە داعش پاککراوەتەوە و ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ رۆژ دوای رۆژ نزیک دەبێتەوە، ئەوەی دیکەیان نزیکبوونەوەی جەژنی رەمەزانە کە خەڵکانێکی زۆر بەمبۆنەوە روو لە بازاڕەکان دەکەن.
چەند كاژێرێك دوای تەقینەوەكە گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ناسراو بە داعش، بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەكان راگەیاند.
رووداو
