جەعفەری داوای ئاسانکاریی بۆ پێدانی ڤیزای میسر بە عێراقییەکان دەکات

جەعفەری داوای ئاسانکاریی بۆ پێدانی ڤیزای میسر بە عێراقییەکان دەکات
وەزیری دەرەوەی عێراق داوا لە وەزیری دەرەوەی میسر دەکات، ئاسانکاریی بۆ عێێراقییەکان بکەن لە پێدانی ڤیازی ئەو وڵاتە.

رۆژی شەممە 2ـی تەمموزی 2016، ئیبراهیم جەعفەر، وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ سامح شوکری، وەزیری دەرەوەی میسر لە شاری بەغدا کۆبووەتەوە و تاوتوێی دوایین پەرەسەندنەکانی شەڕی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش و پەیوەندییە ئابوورییەکانی بەغدا و قاهیرەیان کردووە.

بەپێی بەیاننامەیەکی نووسینگەی وەزیری دەرەوەی عێراق، ئیبراهیم جەعفەری داوای کاراکردنی رێککەوتنە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵاتی کردووە، بەتایبەت رێککەوتنی پێدانی ڤیزا و داوای کردووە ”ئاسانکاریی لە کارەکانی پێدانی ڤیزای میسر بە هاووڵاتییانی عێراق بکەن“.

سامح شوکری بە وەزیری دەرەوەی عێراقی راگەیاندووە، کە وڵاتەکەی پشتگیریی سەقامگیریی، ”یەکپارچەیی و سەروەریی عێراق“ دەکات.










باسنيوز
Top