پەرلەمانتارێکی کورد: حەشدی شەعبی کێشەیە لەبەردەم ئازادکردنەوەی مووسڵ

پەرلەمانتارێکی کورد: حەشدی شەعبی کێشەیە لەبەردەم ئازادکردنەوەی مووسڵ
سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، باس لە پرسی ئازادکردنەوەی مووسڵ دەکەن و بەگرنگی دەزانن.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان بێت، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا، زۆرترین گفتوگۆ لەنێوان سەرکردە سیاسییەکانی عێراق لەسەر پرسی ئازادکردنەوەی مووسڵ بووە، بە جۆرێک کۆبوونەوەی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەلیم جبووری، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دوێنێ هەینی (1\7\2016)، لەسەر پرسی ئازادکردنەوەی شارەکە بووە و سەرۆک وەزیرانی عێراق بە گرنگی زانیوە، قۆناغی ئازادکردنەوەی مووسڵ پەلەی لێ بکرێت.

لەمبارەیەوە شاخەوان عەبدوڵڵا، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بڕیاردەری لێژنەی ئاسایش و بەرگری، ڕاگەیاند: “ئاگادارین حکوومەتی عێراق و بەرپرسە ئەمنییەکانی عێراق لە هەوڵی چڕدان بۆ ئەوەی پرسی مووسڵ یەکلابکرێتەوە”. گوتیشی: “گرفت لە بەردەم ئازادکردنەوەی ئەو شارە ئەوەیە کە رێگا نادرێت بەتەنیا حەشدی شەعبی بەشداریی ئازادکردنەوەی شارەکە بکات، چونکە سوننەکان رەتی دەکەنەوە و ئێستا شیعەکان دەیانەوێت سەرکردە سوننەکان ڕازی بکەن، تاوەکوو حەشدی شەعبی بەشداری لە ئازادرکدنەوەی مووسڵدا بکات".





باسنیوز
Top