كۆمپانیایەکی ئیتاڵی دەست بە نۆژەنکردنەوەی بەنداوی موسڵ دەکات

كۆمپانیایەکی ئیتاڵی دەست بە نۆژەنکردنەوەی بەنداوی موسڵ دەکات
مانگی داهاتوو كۆمپانیای تريفى ئیتاڵی كارەكانی نۆژەنکردنەوەی بەنداوی موسڵ دەستپێدەكات كە مەترسی داڕمانی لێدەكرێت.

مەهدی رەشید، بریكاری وەزیری سامانە ئاوییەكانی عێراق رایگەیاند "لە چوارچێوەی ئەو گرێبەستەی لە نێوان وەزارەتەکەمان و كۆمپانیای بريفى ئیتاڵی بۆ چاككردنەوەی بەنداوی موسڵ واژۆكراوە، لە چەند رۆژی داهاتوو كەرەستەكانی تایبەت بەكارەكە دەگەن و پێشبینی دەكرێت لە مانگی 8 ، كۆمپانیا ئیتاڵییەكە كارەكانی نۆژەنکردنەوەی بەنداوی موسڵ دەستپێبكات".

پێشتر باس لە ئەگەری داڕمانی بەنداوەكە دەکرا بەو پێیەی ساڵانێکە نۆژەن نەکراوەتەوە، دیوارەكانی درزیان بردووە بەهۆی توانەوەی بەردەوامی ماددەی گەچ و ئەنهدرایت، بەڵام وەزارەتی سامانە ئاوییەکان بەردەوام ئەم هەواڵانەی رەتكردونەتەوە، لە مانگی ئاداری رابردووش حكومەتی عێراق گرێبەستێكی بە بڕی 273 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ كۆمپانیای تریفی ئیتاڵی بۆ نۆژەنکردنەوەی بەنداوی موسڵ واژۆكرد.

لە سەرەتای دروستكردنی بەنداوی موسڵ لە ساڵی 1986 تاوەكو ئێستا كارگەی تایبەت بە دروستكردنی چیمەنتۆی تایبەت بە بەنداوەكە 86 هەزار تۆن چیمەنتۆی لە رێگەی ئامێری تایبەت كە بەردەوام كاردەكەن بۆ بەنداوەكە بەكارهێناوە.









رووداو
Top