لە مووسڵدا فڕۆکە دوو ئۆتۆمبێلی داعشی پێکا
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەرەوشی مووسڵ، کە نەیویست ناوی ببرێ، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان لە سەنتەری شاری مووسڵدا لە نزیک پردی ئەلموسەننا ئۆتۆمبێلێکی جۆری هیواندایان پێکا کە سەر بە دیوانی ئەلحوسبەی داعش بوو و لە ئاکامدا ٣ داعش کوژران.
لە ئاکانی گورزێکی دیکەی فڕۆکە جەنگییەکان هەر لە مووسڵدا لە نزیک پردی پێنجی کە دەکەوێتە ناوچەی فاروق ئۆتۆمبێلێکی دیکەیان پێکا و، لە ئاکامدا ژمارەیەکی دیکەی داعش کوژران.
سەرچاوەکە ئەوەیشی گوت، هەر لە مووسڵدا کۆمەڵێک چەکداری نەناسرا و لە لای راستی مووسڵدا لە ناوچەی مەکاوی هێرشیان کردە سەر ژمارەیەک تیرۆریستی داعش و ژمارەیەک داعشیان کوشتن و، دواتریش خۆیان حەشاردا و داعش نەیانی دۆزیەوە.
