حه‌یده‌ر عه‌بادی هۆشداری ده‌دات كه به‌شداریكردنی توركیا له ئۆپه‌راسیۆنی رزگاردنی شاری موسل
عه‌بادی له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنی هۆشداری ده‌دات له به‌شداریكردنی توركیا له ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی شاری موسڵ، كه نابێت به‌شدار ببێت و به‌پێچه‌وانه‌وه شه‌ڕێكی گه‌وره روو ده‌دات، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه ورده‌كاری زیاتر ئاشكرا بكات.
میدیاكانی توركیا به گرنگییه‌وه، ئه‌م هه‌واڵه‌یان بڵاوكردۆته‌وه و رایانگه‌یاندووه عه‌بادی هه‌ره‌شه له توركیا ده‌كات.
عه‌بادی هه‌روها گوتی توركیا چاوی له موسڵه، كه ده‌ستێوره‌دانی ئه‌نقه‌ره له موسڵ و ناوچه‌كه، زه‌مینه بۆ روودانی شه‌ڕێكی گه‌وره خۆش ده‌كات و هه‌ندێ له وڵاتانی دراوسێش به‌وه تۆمه‌تبار كردووه، كه زه‌مینه خۆشكه‌ر بوونه بۆ هه‌ندێ كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له ناوخۆی عێراق.
میدیاكانی توركیا هه‌روه‌ها لێدوانێكی "نوری المالكی"یان بڵاو كردۆته‌وه كه ته‌قینه‌وه خۆژكوژییه‌كانی ئیستانبۆل به ئه‌نجامێكی سروشتی وه‌سفكردووه.
مالیكی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر، سه‌ره‌ڕای شه‌رمه‌زاركردنی ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كانی ئیستانبول رایگه‌یاند روودانی ته‌قینه‌وه به‌هۆی كردنه‌وه‌ی ده‌رگا به‌سه‌ر گرووپه توندره‌و و تیرۆریستییه‌كان، ئه‌نجامێكی سروشتییه.
K24
