وه‌زیرانی ناوخۆ و به‌رگریی بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌كرێت
شاخه‌وان عه‌بدوڵلا، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مان راگه‌یاند " له‌دوای ته‌واو بوونی پشووی په‌رله‌مان بانگهێشتی وه‌زیری دارایی ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی روونكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌باره‌ی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا كراوه بۆ دابینكردنی كه‌رسته‌ی سه‌ربازی بۆ هێزه ئه‌منییه‌كان وه‌ربگرن".
گوتیشی " پێمان وایه ئه‌و گرێبه‌سته كه‌قه‌باره‌كه‌ی 2.7 ملیار دۆلاره، بارگرانی زیاتر ده‌خاته سه‌ر بودجه‌ی حكومه‌ت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كه‌هاوكات ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانه له‌په‌رله‌مانی عێراق روونیشیكرده‌وه " ئه‌و گرێبه‌سته پاره‌داركردنی ده‌ره‌كی سه‌ربازییه‌و كۆمه‌ڵێك كه‌رسته‌ی سه‌ربازی وه‌ك زریپۆش و فڕۆكه‌ی جه‌نگی جۆری M1 بۆ به‌غدا دابین ده‌كات و ماوه‌كه‌شی بۆ هه‌شت ساڵه".
شاخەوان عه‌بدوڵلا جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه " بۆ هه‌ردوو وه‌زیری به‌رگری و ناوخۆ سه‌ره‌تا هه‌وڵی مێواندارێتی كراوه، به‌ڵام بەبڕیاری لیژنه‌كه كراوه به‌بانگهێشت و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و گه‌نده‌ڵییانه ده‌كرێت كه‌له‌نێو هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كه‌دا هه‌یه".
ئەو ئەندامەی لیژنەی بەرگری و ئاسایشی ناوخۆ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: " دوای ته‌واو بوونی بانگهێشتنامه‌كه‌یان پۆستی هه‌ردوو وه‌زیر ده‌خرێته ده‌نگدان بۆ دوور خستنه‌وه یاخود مانه‌وه‌ی له‌پۆسته‌كه‌یدا".
ده‌شڵێت " له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان، راسته‌وخۆ ده‌ست به‌بانگهێشتنی هه‌ردوو وه‌زیری به‌رگری و ناوخۆ ده‌كه‌ن".
له‌باره‌ی ته‌رخانكردنی 200 ملیۆن دۆلار بۆ هێزی پێشمه‌رگه ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسی له‌وه كرد " تاوه‌كو ئێستا هیچ زانیارییه‌كیان له‌به‌رده‌ست نیه‌و كاتێك پرسه‌كه روون بوویه‌وه، ئه‌وا بڵاویده‌كه‌ینه‌وه".
