گرووپى بانكى نێوده‌وڵه‌تى، لە هەوڵی كه‌مكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى هه‌ژارییە له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا

گرووپى بانكى نێوده‌وڵه‌تى، لە هەوڵی كه‌مكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى هه‌ژارییە له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایده‌گه‌ینێت، گرووپى بانكى نێوده‌وڵه‌تى، خه‌ریكى ئاماده‌كردنى ستراتیجێكه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى هه‌ژارى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا تا ساڵى 2022، به‌شێك له‌و بڕه‌پاره‌یش كه‌ به‌ قه‌رز بۆ ماوه‌ى سێ ساڵ به‌ عێراقى ده‌دات، به‌شێكى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ته‌رخان دەكرێت.

(نه‌جیبه‌ نه‌جیب) ئەنــدامی كورد له‌‌ لیژنه‌ى ئابوورى و وه‌به‌رهێنانى‌ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند، "ئەمساڵ عێراق رێككه‌وتنى كردووه‌ كه‌ بڕى 13 ملیار و 600 ملیۆن دینار وه‌كو قه‌رز له‌ سندووقى دراوى بانكى نێوده‌وڵه‌تى وه‌ربگرێت بۆ ماوه‌ى سێ ساڵ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گرووپى بانكى نێوده‌وڵه‌تى ستراتیجێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى هه‌ژارى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا ئامادە دەکات، چونكه‌ یه‌كێك له‌و پێشنیازانه‌ى كراوه‌ ده‌بێت به‌شێك له‌و پاره‌یه‌ى كه‌ به‌ عێراق ده‌درێت، به‌شێكى بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى هه‌ژارى ته‌رخان بكرێت."

(نه‌جیبه‌ نه‌جیب) بۆ‌ ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتی دیموكراتى كوردستانـی گوتیشی: "ئێمه‌ وه‌كو په‌رله‌مانتارى لیژنه‌ى ئابوورى و وه‌به‌رهێنان، له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق و كوردستان و وه‌زاره‌تى دارایى و كاروبارى كۆمه‌ڵاتیى عێراقدا، له‌ عه‌ممانى پایته‌ختى ئوردن به‌شدار بووین له‌ دانانى ستراتیجەكەدا کە‌ له‌لایه‌ن گرووپى بانكى نێوده‌وڵه‌تییەوە ئامادە کراوە بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى هه‌ژارى له‌ عێراق."

رێژه‌ى هه‌ژارى له‌ عێراقدا سەدا 15 بووە وئێستا بووەته‌ سەدا 23 و، له‌ هه‌رێمى كوردستانیش کە سەدا 3.4 بووه‌، ئێستا بووە بە سەدا به‌ 15.
گرووپى بانكى نێوده‌وڵه‌تى له‌ هه‌وڵدایه‌ تا كۆتاییى ساڵى 2016، ئه‌و ستراتیجه‌ ته‌واو ببێت و له‌ ساڵى 2017 بكه‌وێته‌ وارى جێبه‌جێكردنەوە کە تاوه‌كو ساڵى 2022 دەخایەنێت.








KDP
Top