مەکگۆرک: هاوپەیمانى نێودەوڵەتى ئامادەیە بۆ دەستپێکردنى ئۆپراسیۆنى موسڵ

مەکگۆرک: هاوپەیمانى نێودەوڵەتى ئامادەیە بۆ دەستپێکردنى ئۆپراسیۆنى موسڵ
نوێنەری تایبەتی باراک ئۆباما بۆ جەنگی دژی داعش ڕایگەیاند، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئامادەیە بۆ دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ.
برێت مەکگۆرک، نوێنەری تایبەتی باراک ئۆباما بۆ جەنگی دژی داعش ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا کاری لە پێشینەیان جیاکردنەوەی چەکدارانی داعشەلە نێوان موسڵ و ڕەقەدا.
ڕاشیگەیاند، هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر هەڵوێستی واشنتۆندا نەهاتووە، لەسەر ڕۆڵی ئێران لە جەنگی دژی داعشدا، دەشڵێت، هاوکارییەکانی ئێران بۆ بەشێک لە گروپە چەکدارییەکان هەڕەشەیە بۆسەر حکومەتی عێراقی.
لەناوەراستی ساڵی ٢٠١٤دا چەکدارانی داعش موسڵیان کۆنترۆڵکرد، لەئێستاشدا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزە عێراقییەکان ئاماژە بەوەدەکەن، لە ئایندەیەکی نزیکدا ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ دەستپێدەکات.
Top