عه‌بادی هۆشداریده‌دات له‌تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی داعش
له‌كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه عه‌بادی هۆشداری دایه ده‌زگا ئه‌منییه‌كان‌و هاوڵاتیان سه‌باره‌ت به‌ئه‌گه‌ریی په‌لاماری تیرۆریستی له‌لایه‌ن داعشه‌وه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی شكسته‌كانی، ئه‌وه‌ش به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی سه‌رۆك وه‌زیران له‌سه‌ر په‌یجی فه‌رمی نوسینگه‌كه له‌فه‌یسبوك.
سه‌رۆكوه‌زیران داواشی له‌لایه‌نه سیاسییه‌كان كرد، یه‌كڕیزبن‌و بوار نه‌ده‌نه دوژمن ئامانجه‌كانی به‌دیبهێنێت له‌ڕێی قۆستنه‌وه‌ی ناكۆكییه سیاسییه‌كانه‌وه.
ئه‌و هۆشدارییه‌ش دوای ئه‌وه‌دێت، 26ی ئه‌م مانگه پاش یه‌ك مانگ‌و سێ رۆژ له‌ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی رزگاركردنی شارۆچكه‌ی فه‌لوجه له‌ده‌ستی داعش، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌ناو فه‌لوجه‌و كۆتایهاتنی پرۆسه‌كه‌ی راگه‌یاند‌و ئاڵای عیراقیشی له‌ناوه‌ڕاستی شارۆچكه‌كه‌دا به‌رزكرده‌وه.
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، عه‌بادی جه‌ختیشیكرده‌وه كه داعش به‌خێرایی هه‌ره‌سیهێنا‌و زۆرێك له‌چه‌كداره‌كانی كوژراون‌و ژماره‌یه‌ك داواكراویش ده‌ستگیركراون، كه ده‌ستیان له‌چه‌ندین تاواندا هه‌یه‌و له‌لایه‌ن یاساوه داواكراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه هێزه سه‌ربازییه‌كانی عیراق، له‌میحوه‌ری موسڵ سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان به‌ده‌ستهێناوه‌و به‌خێرایی به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌ڕۆن، هاوكات ئاماده‌كارییه‌كانی تایبه‌ت به‌حه‌وانه‌وه‌ی ئه‌و ئاوارانه باسكرد كه له‌ده‌ست تیرۆریستانی داعش هه‌ڵدێن.
هێزه عیراقیه‌كان له‌چه‌ند مانگی رابردوو ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی به‌رفراوانی ئازادكردنی شاری موسڵ چڕتر كردووه‌ته‌وه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شه‌دا چه‌ند هێرشێكیان له‌هه‌فته‌كانی رابردوو بۆ باشوری پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ستپێكرد‌و توانییان ژماره‌یه‌ك گوند كۆنتڕۆڵبكه‌نه‌وه.
