دوورخستنه‌وه‌ى پارێزگارێك له پۆسته‌كه‌ى تووشى نه‌خۆشى دڵى ده‌كات
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى پارێزگارى ئه‌نبار به‌مه‌به‌ستى دوورخستنه‌وه‌ى سوهه‌یب راوى له پۆستى پارێزگار، دانیشتنێكى تایبه‌تى به‌ست.
هۆكارى دوورخستنه‌وه‌ى ئه‌و پارێزگاره له پۆسته‌كه‌ى بۆ تێوه‌گلانى له گه‌نده‌ڵى دارایی و كارگێڕیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه، وه‌ك ئه‌نجوومه‌نه‌كه رایگه‌یاندووه.
پێشتر ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى ئه‌نبار رایگه‌یاند، كه 61 پرسیار ئاماده‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ى ئاڕاسته‌ى پارێزگار بكرێت.
سوهه‌یب راوى، یه‌كێكه له‌سه‌ركرده‌كانى حزبى ئیسلامی عێراق، دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌نجامى ده‌نگدانه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگار، په‌یجه تایبه‌ته‌كه‌ى خۆى له فه‌یسبووك له‌سه‌ر زارى نووسینگه‌كه‌ى راگه‌یاندنه‌كه‌ى ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه كه "راوى" تووشى كێشه‌ى دڵ بووه و به‌و هۆیه‌وه ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراوه.
