پارێزگاری بەسڕە کەشتییە تورکییەکان دەردەکات
رۆژی سێشەممە 28ـی حوزەیرانی 2016، ماجید ئەلنەسڕاوی، پارێزگاری بەسڕە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی ئەمنی هەڵیکوتایە سەر کەشتییە گەورەکانی تورکیا لە ئاوەکانی پارێزگاکە لە بەسرە لە بەنداوی ئەبو فلوس.
ماجید ئەلنەسڕاوی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، کۆمپانیا تورکییەکان، کە لەسەر ئەو کەشتییە گەورانەوە کارەبایان بەرهەم دەهێنا و بۆ بەسڕەیان دەنارد، ”بە بێ ئاگادارکردنەوە لە کار وەستێنراون و بوونەتە هۆکاری دروستبوونی قەیرانی کارەبا“.
رۆژی دووشەممە 27ـی حوزەیران، حکوومەتی عێراقی رایگەیاند، کە ئەو سێ کەشتییە تورکییەی بڕی 410 مێگاوات کارەبایان لە ئاوەکانی بەسڕە بەرهەم دەهێنا، لە کار دەوەستێنرێن، بەهۆی کەڵەکەبوونی قەرزی کۆمپانیا تورکییەکە لەسەر حکوومەتی عێراق.
باسنیوز
