عادل به‌رواری: هه‌ندێ لایه‌نی عێراقی هه‌وڵی تێكدانی نێو ماڵی كورد ده‌ده‌ن
(عادل به‌رواری) راوێژكاری پێشووی (نووری مالكی) راگه‌یاند، "قسه‌كانی (نووری مالكی) سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق له‌باره‌ی پڕۆسه‌ی ریفڕاندۆم و جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، رق و قینه‌یه به‌رانبه‌ر به ئارامی و پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئاخر (مالكی) و سه‌ركرده‌كانی عێراق چاویان به پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێم هه‌ڵنایه‌ت بۆیه دژی جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانن.''
(به‌رواری) گوتیشی، "له سه‌ره‌تای چوونماندا بۆ به‌غدا، هه‌ندێ لایه‌نی عه‌ره‌بی له هه‌وڵی لێكترازانی نێو ماڵی كورد بوون، به‌ڵام به‌هۆی سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی (سه‌رۆك بارزانی) نه‌یانتوانی پیلانه‌كه‌یان جێبه‌جێ بكه‌ن؛ ئێستایش هه‌ر لایه‌نێكی هه‌رێم به ته‌نیا و بێ یه‌كگرتوویی بچێته‌وه به‌غدا و دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی عێراقدا بكات، ئه‌و لایه‌نه زیان به خۆی و میلله‌تی كورد ده‌گه‌یێنێ، چونكه بڕیاری دروست ئه‌وه‌یه میلله‌تی كورد بڕیار له‌باره‌ی دوارۆژی خۆی بدات و ریفڕاندۆم ئه‌نجام بدرێت.''
